بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی هەرێم و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کۆبوونەوە

ئەمرۆ چوارشەممە ١١ / ٢ / ٢٠٢٦، لە شاری بەغدا لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان و پەرەپێدانی کارە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی هەرێم لە بارەگای "خولی ئەستێرەکانی عێراق" (Iraq Stars League) لە شاری بەغدا، لەگەڵ بەڕێز عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر ئامادەیی دیار و کاریگەری یانەکانی هەرێم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، کە بریتین لە یانەکانی (هەولێر، دهۆک، زاخۆ و نەورۆز)، کە وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی سەرکەوتنی خولە نیشتمانییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕکابەرییەکان هەژمار دەکرێن.
بەسەرکردنەوەی شێوازی کارکردن
لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز عەدنان درجال، یاوەری بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی هەرێمی کرد بۆ ناو بەشەکانی فیدراسیۆن و بارەگای "ستار لالیگا"، و ڕوونکردنەوەی تەواوی دا دەربارەی:
• سیستەمی کارگێڕی: شێوازی کارکردنی لێژنە و بەشە جیاوازەکان لە ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکاندا.
• پڕۆژەی "ستار لالیگا": وردەکارییەکانی ئەم هاوبەشییە جیهانییە و ڕەنگدانەوەی لەسەر کوالێتی خولی عێراقی.
• شەفافیەتی دارایی: خستنەڕووی ئەو سیستەمە داراییە پێشکەوتووەی پەیڕەو دەکرێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بنەماکانی دەستپاکیی و ڕوونی لە هەموو کاروبارە دارایی و کارگێڕییەکاندا.
لەلایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی هەرێم دەستخۆشی لە هەوڵەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کرد و سەرسامی خۆی بەو گۆڕانکارییە جۆریی و ڕێکخستنە نایابە دەربڕی کە لە بارەگای خولی ئەستێرەکاندا هەیە، و ئاماژەی بەوەکرد کە سەرکەوتنی یانەکانی هەرێم بەشێکی دانەبڕاوە لە سەرکەوتنی وەرزشی عێراق بە گشتی.



PM:04:51:11/02/2026