"بێرنابیۆ ناوازەیە".. نەیمار دڵی ڕیاڵ مەدرید ڕادەکێشێت

نەیمار جۆنیۆر سەرسامیی زۆری خۆی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەربڕی و جەختی کردەوە کە یەکێکە لەو یاریگایانەی خاوەن مێژوویەکی ناوازەیە و یاریکردن تێیدا ئەزموونێکی تایبەتە بۆ هەر یاریزانێک.


ئەستێرە بەڕازیلییەکە ڕوونی کردەوە کە وەک ڕکابەرێک خاوەنی یادگاریی جوانی هەیە لە بێرنابیۆ، دوای ئەوەی توانیویەتی گۆڵ تۆمار بکات و دروستیشی بکات و بەشداریی یارییە گەورەکان بکات.

 هەروەها جەختی لە ڕێزی بەردەوامی خۆی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کردەوە، سەرەڕای ئەوەی لە کاروانی وەرزشیدا درێسی ئەو یانەیەی نەپۆشیوە.




PM:02:46:12/02/2026