هانز فلیک پێی وایە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئەمڕۆ لە جامی شای ئیسپانیا، گرنگییەکی زۆری بۆ ورەی تیپەکە لە لالیگادا هەیە.
ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە پێی وایە هەر دۆڕانێک دەکرێت ببێتە گورزێکی گەورە بۆ تیپەکە لە خولیشدا، ئەمەش گوشارێکی زیاتر دەخاتە سەر یاریزانەکان پێش یارییەکەی ئەمشەو.
شایەنی باسە یاری گەڕانەوە لە سێی ی مانگی سێی داهاتوو لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام دەدرێت.