پارتێ پێنج تۆمەتی رووبەڕوو کراوەتەوە

تۆماس پارتێ، یاریزانی هێڵی ناوەندی پێشووی یانەی ئارسناڵ (کە ئێستا لە یانەی ڤیاڕیاڵ یاری دەکات)، لە دادگای ساوسوارک کراون  لە لەندەن بینراوە.

 تۆماس پارتێ بە پێنج تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و یەک تۆمەتی هێرشی سێکسی تۆمەتبار کراوە کە پەیوەندییان بە سێ ئافرەتەوە هەیە. باس لەوە دەکرێت ئەم ڕووداوانە لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022 ڕوویان دابێت، ئەو کاتەی یاریزانی ئارسناڵ بووە.
 
 پارتێ لەبەردەم دادوەردا ئامادە بوو و هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە و وتی بێتاوانە.

  دادوەر بڕیاریدا کە بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام بەو مەرجەی هیچ پەیوەندییەکی بەو ئافرەتانەوە نەبێت کە سکاڵایان کردووە.


 دادگاییکردنی کۆتایی بۆ ڕێکەوتی 2ی تشرینی دووەمی 2026 دواخراوە، بەهۆی بوونی جەنجاڵی و کەڵەکەبوونی دۆسیەکان لە دادگاکانی بەریتانیا.


تۆماس پارتێ لە هاوینی ساڵی 2025 دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ، بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانییەوە کرد. سەرەڕای ئەم کێشە یاساییانە، ئەو هێشتا بەردەوامە لە یاریکردن بۆ یانە نوێیەکەی و هەڵبژاردەی گانا.




PM:07:34:12/02/2026