ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات؟

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت ئەگەر داواکارییەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی جێبەجێ نەکرێن، یانەی مانچستەر سیتیش لە پێشەنگی ئەو یانانەیە کە دەیانەوێت بیگوازنەوە.

پێدەچێت مانچستەر سیتی ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردبێت، ئەمەش وای لە ئەستێرە بەڕازیلییەکە کردووە بیر لەوە بکاتەوە گرێبەستەکەی تەواو بکات نەک نوێی بکاتەوە.

 ڕیاڵ مەدرید: دەبێت مووچەی هەفتانەی 350 هەزار یۆرۆ بۆ ڤینیسیۆس دابین بکات ئەگەر بیەوێت لە یانەکە بیهێڵێتەوە.
 
 مانچستەر سیتی: ئەگەر ڕیاڵ مەدرید نەگاتە ڕێککەوتن لەگەڵیدا، ڤینیسیۆس لە ساڵی 2027 دەبێتە یاریزانی سیتی.

  یانە سعوودییەکان: بۆ ئەوەی بتوانن کێبڕکێی گواستنەوەی بکەن، دەبێت مووچەی هەفتانەی نزیکەی یەک،ملیۆن و  500000 هەزار پاوەندی پێشکەش بکەن.



PM:07:17:14/02/2026