ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید، دیێگۆ سیمیۆنی، کۆمێنتی دا لەسەر لێدوانی گۆڵپارێزەکەی، ئۆبلاک، دوای شکستی تیپەکەی بەرامبەر ڕایۆ ڤایێکانۆ بە ئەنجامی 3/0 لە خولی ئیسپانی (لیگا).
سیمیۆنی وتی: "هاوڕا نیم لەگەڵ ڕایەکەی ئۆبلاک کە دەڵێت نازناوی لیگامان لەدەستداوە، تیپەکە هەموو هەوڵێکی خۆی دا و ڕکابەرەکەمان لە ئێمە باشتر بوو، هیچ شتێکیش نییە کە لۆمەی یاریزانەکانمی لەسەر بکەم لە ڕووی ماندووبوون و هەوڵدانەوە."
یان ئۆبلاک دوای یارییەکە کەمێک نائومێدانە بووە، کە وای لە سیمیۆنی کردووە وەڵامی بداتەوە. ئۆبلاک لە چاوپێکەوتنەکەیدا دوای شکستی 3/0 بەرامبەر ڕایۆ ڤایێکانۆ وتی:
"هەست دەکەم چیتر چانسی بردنەوەی لیگامان نەماوە و نازناوەکەمان لەدەستدا، چونکە بەم شێوەیە ناتوانین کێبڕکێ بکەین."