خیسێ رۆدریگێز هێرشبەری پێشووی ریاڵ مەدرید باس لە سەردەمی مۆرینیۆ دەکات و ستایشی ئەو راهێنەرە دەکات.
ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی....
مۆرینیۆ کەسێکی میهرەبان بوو، بەڵام ڕاهێنەرێکی تەواو جیاواز بوو.
کاتێک ئەو پیاوە دەچووە ژووری جلگۆڕینەوە، کۆنتڕۆڵی تەواوی کەشەکەی دەکرد، دەبووە چەقی هەموو قسەکان؛ وەک ئەوەی ئێمە لە قوتابخانە بین و مامۆستای پۆل بێتە ژوورەوە و هەمووان بترسن و بێدەنگ بن.
دەیزانی چۆن یاریزانەکان هان بدات، خاڵە لاواز و بەهێزەکانیانی دەزانی. لەگەڵ ئەودا هەستت دەکرد لە جەنگدایت، نەک لە یارییەکی تۆپی پێدا.
زۆر توند بوو، بەڵام دادپەروەر بوو، لە تەواوی ماوەی مانەوەیدا ستەمی لە کەس نەکرد.
ئەگەر بە ڕژدی کارت بکردایە، متمانەی پێ دەکردیت.
بەڵام ئەگەر وات نەکردایە، بە ڕوونی شتەکانی پێ دەوتیت. لەم ڕووەوە پێم وایە ئەو ژمارە 1ـە. "مو" ڕاهێنەرێکی زۆر ڕاشکاوە، بەبێ پێچوپەنا، ڕاستەوخۆ لە دەموچاوتدا پێی دەوتیت کە تۆ بۆ ئەو گونجاو نیت.
ئەو قۆناغەتان لە نێوان 2010-2013 لەبیرە؟ بە هەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵ هەمووان دەکرد، تەنانەت ئەستێرە گەورەکانی وەک کریستیانۆ یان کاکا یان دی ماریا؛ کەس لە سەرووی یاساوە نەبوو.
بەڵام ئەوەی بەڕاستی سەرسامی کردم ئەوە بوو کە سەرەڕای هەموو ئەو توندییە، وەک مرۆڤێک گرنگیی پێ دەدایت. هەواڵی خێزانەکەت و کێشە کەسییەکانتی دەپرسی و لە کۆتاییدا وەک کوڕی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکردیت.
بیرمە جارێکیان لێی پرسیم: "خیسێ، ئایا لێرە دڵخۆشیت؟"، منیش پێم وت بەڵێ. بەڵام ئەو پێی وتم: "درۆم لەگەڵ مەکە، لە چاوەکانتدا دەبینم شتێک بێزارت دەکات".
پاشان یارمەتی دام لە چارەسەرکردنی کێشەیەکی کەسیدا کە پێوەی دەمنالاند.
ڕاهێنەرێکی وەک مۆرینیۆ لەبیر ناکرێت؛ بەڵێ لەگەڵمان توند بوو، بەڵام وەک باوکێک بوو بۆمان.
هەمیشە پێی دەوتین: "من ئەمە لەبەر ئێوە دەکەم، بۆ ئەوەی باشترین ئاستی خۆتان دەربکەن".
لەو سەردەمەدا ئەو لەسەر هەق بوو، چونکە لەو کاتەدا ڕکابەریی باشترین بارسێلۆنامان دەکرد لە مێژوودا.