مانچستەر یونایتد گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەشی ڤینیسیۆس کردووە

یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەیەکی ئەگەری لە هاویندا.


بەهای ئۆفەرەکە دەگاتە 375 هەزار پاوەند هەفتانە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هێنانی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە بۆ ئۆڵدترافۆرد

هاوکات یانەی مانچستەر سیتیش بایەخێکی زۆر بە ڤینیسیۆس دەدات و ئامادەیە بۆ گواستنەوەی. ڤینیسیۆس تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەیە، بەڵام تا ئێستا ڕازی نەبووە بە درێژکردنەوەی.


ئەمەش بەو مانایەیە کە دەرگا واڵایە بۆ گواستنەوەیەکی گەورە بەرەو خولی نایابی ئینگلیزی (پریمەرلیگ).




PM:01:08:16/02/2026