جیانی ئیبفانتینۆ سەرۆکی فیفا رایدەگەیەنێت " تووشی شۆک و دڵتەنگی بووم بە بینینی ئەو ڕووداوە ڕەگەزپەرستییەی کە دەگوترێت بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر کراوە، لە کاتی یاریی چامپیۆنزلیگ لە نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید.
هیچ شوێنێک بۆ ڕەگەزپەرستی نییە، نە لە وەرزشەکەمان و نە لە ناو کۆمەڵگەدا؛ پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری پێویست بگرنەبەر و بەرپرسانی ئەو کارە سزا بدەن.
لە فیفا و لە ڕێگەی دەسپێشخەریی "وەستانەوەی جیهانی دژی ڕەگەزپەرستی و لیژنەی دەنگی یاریزانان، ئێمە پابەندین بەوەی دڵنیابین لە ڕێزگرتن و پاراستنی یاریزانان، بەرپرسان و هاندەران، هەروەها گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو کاتێک ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوودەدەن.
دەستخۆشی لە ناوبژیوان فرانسوا لێتیکسییە دەکەم بۆ کاراکردنی پرۆتۆکۆڵی دژە ڕەگەزپەرستی لە ڕێگەی ئاماژەی دەست بۆ ڕاگرتنی یارییەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا.
فیفا و تۆپی پێ هاوسۆزیی تەواوی خۆیان لەگەڵ قوربانیانی ڕەگەزپەرستی و هەر جۆرە جیاکارییەک ڕادەگەیەنن، و منیش هەمیشە بەردەوام دەبم لەسەر جەختکردنەوە لە دروشمی "نا بۆ ڕەگەزپەرستی" و هەر جۆرە جیاکارییەک.