یانەی ڕیال مەدرید بۆ تۆپی پێ ڕایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ تەواوی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدابوون پێشکەشی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یویفا) کردووە، سەبارەت بەو ڕووداوانەی کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، 17ـی شوبات، لە کاتی یاریی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان تیمەکەمان و یانەی بێنفیکا لە لیسبۆن ڕوویاندا.
یانەکەمان بەتەواوی هاوکاری ئەو لێکۆڵینەوانەی کردووە کە (یویفا) ئەنجامی دەدات لەسەر پاشخانی ئەو کارە ڕەگەزپەرستییە قبوڵنەکراوانەی کە لە کاتی ئەو یارییەدا ڕوویاندا.
ڕیال مەدرید سوپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو پشتگیری و خۆشەویستییە گەورەیەی کە یاریزانەکەمان ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەلایەن هەموو لایەنەکانی جیهانی تۆپی پێوە پێی گەیشتووە.
ڕیال مەدرید بەردەوام دەبێت لە کارکردن، بە هاوکاری لەگەڵ هەموو دامەزراوەکان، بۆ بنبڕکردنی ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی و ڕق و کینە لە وەرزش و کۆمەڵگادا.