ئەنچیلۆتی بەردەوامبوونی لەگەڵ بەڕازیل بۆ 4 ساڵی تر پشتڕاستکردەوە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، بڕیاری خۆی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ ماوەی 4 ساڵی نوێ پشتڕاستکردەوە.

 ئاماژەی بەوەش کرد کە دەیەوێت لە پڕۆژەکەی بەردەوام بێت و سەرکردایەتی "سیلیساو" بکات بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو، کە لە سەروو هەموویانەوە کۆپا مۆندیالە.

ئەم ڕاهێنەرە بە ئەزموونە ڕوونی کردەوە کە ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکان تەحەدایەکی جیاوازە لە کاروانی درێژی لەگەڵ یانەکاندا. جەختیشی کردەوە کە سەرسامە بە کەشوهەوا و کارکردنی ڕۆژانە لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیەی کە خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژووی تۆپی پێدا.


شایەنی باسە ئەنچیلۆتی لە  2025 ئەرکەکەی وەرگرت، و لەو کاتەوە تا ئێستا 8 یاری ئەنجامداوە؛ تێیاندا 4 سەرکەوتن، 2 یەکسانبوون و 2 شکستی تۆمارکردوە. 

ئەو هەوڵدەدات لە ڕێگەی سەقامگیری تەکنیکی و ئەنجامی ئەرێنییەوە، ئاستی تیپەکە لە داهاتوودا بەرەو پێشتر ببات.




AM:06:54:20/02/2026