یەکەم بڕیاری ئەربێلوا دوای شکستهێنان بەرامبەر ئۆساسۆنا

ریاڵ مەدرید ئێوارەی شەممە لە گەڕی 25ی ڕکابەرییەکانی لیگا، بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ بە ئۆساسۆنا دۆڕا.

​یەکەم بڕیار کە ئەربێلوا دوای شکستەکە دای، پێ نەدانی پشوو بوو بە یاریزانەکانی، بەو پێیەی سبەی ڕاهێنانەکان ئەنجام دەدرێن بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییەکەی بەنفیکا.

​ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ڕیاڵ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڕووبەڕووی  بەنفیکا دەبێتەوە کە یانەی شاهانە یاری چوونی 1-0بردبۆوە.



AM:01:06:22/02/2026