فلیک پەیامێکی ئاڕاستەی لامین یامال کرد

لەخولەکی88ی یاری بەرامبەر لیڤانتی لامین یامال کاتێک گۆڕانکاری پێکرا نیگەران بوو.


دوای یاریەکە رۆژنامەنووسێک پرسیاری لە فلیک کردوو پێی وت" لامین کاتێک یاریگای جێهێشت دڵخۆش نەبوو، ڕای تۆ چییە لەسەر پەرچەکردارەکەی؟



​فلیک لە وەڵامدا وتی" ​چ جۆرە پەرچەکردارێک؟ ئایا ئەو لە ئاستی خۆی توڕەیە یان تۆ  بیر لە چی دەکەیتەوە؟​نەخێر، ئەمە شتێکی ئاساییە".


​دواتر راهێنەری بەرشەلۆنە وتی" بۆ من، گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەمڕۆ بردنەوەمان بەدەستهێنا، هەروەها هەندێک یاریزانمان هەیە کە شایستەی یاریکردنن، وەک رۆنی کە هاتە شوێنی لامین".


لە کۆتایدا فلیک ستایشی رۆنی کردوو رایگەیاند" ​رۆنی زۆر بە باشی مەشق و ڕاهێنانی کردووە، ئەو یاریزانێکی پیشەگەرە بە هەموو مانایەک. هەروەها کاتێک هاتە ناو یاریگا، بینینی پەرچەکردارەکەی کارێکی باش بوو، ئەمەش ئەو خاڵەیە کە دەمانەوێت تەرکیزی بخەینە سەر".




PM:09:26:22/02/2026