ئامۆژگارییەکی رۆناڵدۆ کە ئەنچێلۆتی هەرگیز لە یادی ناکات !

کارلۆ ئەنچێلۆتی، ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید، پەردەی لەسەر ئامۆژگارییەکی زێڕین لادا کە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی وەرگرتووە سەبارەت بە چڕیی مەشق و ڕاهێنانەکان.

ئەنچێلۆتی وتی: "وتەیەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆم لە بیرە کە دەڵێت: ئاوی زۆر ڕووەک دەکوژێت."

"ئەم وتەیە لە مێشکمدا چەسپا؛ پێموایە پێویستە ڕەچاوی مەشق، ئامادەکاری، گەشتکردن و یارییەکان بکەین، بۆ ئەوەی یاریزانەکان لە لووتکەی وزەیاندا بن."

"لیاقەی جەستەیی بریتییە لە وزە، تۆش ناتوانیت وزە بە فیڕۆ بدەیت."

"ناتوانیت تەنها سەرنج بخەیتە سەر خودی مەشقەکە، بەڵکو دەبێت سەرنجت لەسەر چاکبوونەوە و حەسانەوەی  یاریزانەکە بێت."


ئەم فەلسەفەیە وای کردووە ئەنچێلۆتی بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکان دابنرێت لە بەڕێوەبردنی ماندوێتی یاریزانەکاندا، بە تایبەت لە تەمەنە گەورەکاندا.




AM:01:34:23/02/2026