داوای هەڵوەشانەوەی یارییەکانی مۆندیال لە مەکسیک دەکرێت

هەندێک دەنگۆ هەن کە داوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەکانی مۆندیالی 2026 لە مەکسیک دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێکدادان لە نێوان گرووپی "ئێل مێنچۆ" و هێزە چەکدارەکانی مەکسیکدا ڕوویداوە!!

دۆخەکە پەیوەندی بە کوژرانی سەرکردەی گەورەترین  ماددە بێهۆشکەرەکانەوە هەیە.

​ڕووداوەکە دوێنێ 22ی شوباتی 2026، هێزە چەکدارەکانی مەکسیک بە هاوکاری هەواڵگری ئەمریکا، نێمیسیۆ ئۆسێگوێرا سێرڤانتێس ناسراو بە "ئێل مێنچۆ" (سەرۆکی کارتێلی نەوەی نوێی جالیستۆ - CJNG)یان کوشت.


​دوای کوژرانی، توندوتیژییەکی زۆر لە ویلایەتی جالیستۆ و شاری گادالاخارا (کە بڕیارە میوانداری 4 یاری مۆندیال بکات) سەریهەڵداوە.

 ڕێگاکان داخراون و ئۆتۆمبێل سووتێنراون، ئەمەش وایکردووە هێڵە ئاسمانییەکانی کەنەدا و ئەمریکا گەشتەکانیان بۆ ئەو ناوچانە ڕابگرن.


​مۆندیال تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یارییەکان نییە، بەڵام فشار و نیگەرانییە ئەمنییەکان لەسەر حکومەتی مەکسیک و فیفا زیادی کردووە.



AM:03:46:23/02/2026