رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، عومەر مەرموش لە ژێر چاودێری بارسێلۆنادایە
لەبەر ڕۆشنایی قورسی گرێبەستی ئەلڤارێز کە ڕەنگە نرخەکەی بگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ، کە ئەمەش ژمارەیەکە یانەکە بە نیاز نییە بیدات.
مەرموش، یاریزانی مانچستەر سیتی سەرنجی دیکۆ و هانسی فلیکی ڕاکێشاوە لەو کاتەوەی پێشتر لە بۆندزلیگا لەگەڵ فرانکفۆرت درەوشایەوە.
یانە کەتەلۆنییەکە وەک هێرشبەرێکی پڕجوڵە دەیبینێت، کە شارەزای یاری بەکۆمەڵە و دەتوانێت لە زیاتر لە پێگەیەکی هێرشبەریدا یاری بکات.
یانەی مان سیتی ڕەنگە ڕازی بێت بە فرۆشتنی بە کەمتر لەو 75 ملیۆن یۆرۆیەی کە بۆ گواستنەوەی خەرجی کردبوو، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە بژاردەیەکی ئابووری و گونجاو لە چاو بەدیلەکانی تری بەردەم یانەکە.