ڕۆژنامەی ئاس (AS): گولەر 2 ملیۆن یۆرۆی زیادە لەسەر ڕیاڵ مەدرید دەکەوێ

گەیشتنی ئاردا گولەر بە یاری ژمارە 100 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، بووە هۆی کاراکردنی بڕگەیەکی پاداشتەکان لە گرێبەستەکەیدا بۆ سوودی یانە کۆنەکەی (فەنەرباخچە).

 وردەکارییە داراییەکانی گرێبەستەکە:
​ساڵی 2023: گولەر بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ + زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت بە ڕیاڵ مەدرید فرۆشرا.

​تاوەکو ئێستا کۆی ئەو بڕە پارەیەی دەست یانەی فەنەرباخچە کەوتووە گەیشتە 28 ملیۆن یۆرۆ. 

​ پێشبینی دەکرێت کۆی بڕەکە بگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر گولەر 25 یاری تری زیادە ئەنجام بدات.

​بڕگەی فرۆشتنەوە: بەپێی گرێبەستەکە، یانەی فەنەرباخچە **20%**ی هەر گواستنەوەیەکی داهاتووی ئەم یاریزانە بۆ هەر یانەیەکی تر وەردەگرێت.



PM:04:13:26/02/2026