بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید لە مۆرینیۆ تووڕەن!

​ڕۆژنامەی ئاس ئاشکرای کردووە کە جۆزێ مۆرینیۆ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هیچ ڕێزێکی لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لێنەگیراوە، چونکە یانەکە هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەری نەبووە دوای لێدوانەکانی سەبارەت بە ڤینیسیۆس لە دوای یاری چوون.

​ڕۆژنامەی ئاس جەختی کردەوە کە مۆرینیۆ لەلایەن هاندەرانی ناو یاریگاوە پێشوازی لێنەکراوە، هەروەها نە فلۆرێنتینۆ پێرێز و نە ئەلڤارۆ ئەربێلوا چاویان پێی نەکەوتووە.



PM:08:39:27/02/2026