ئەنچێلۆتی 18 یاریزانی بەڕازیلی بۆ مۆندیال بڕاندووەتەوە

تۆڕی ESPNـی بەڕازیلی ئاشکرای کرد کە کارلۆ ئەنچێلۆتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، لیستێکی سەرەتایی ئامادە کردووە و تێیدا 18 یاریزانی لە کۆی 26 کورسییەکەی مۆندیال بە مسۆگەرکراو داناوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، لیستە گەرەنتی کراوەکە بەم شێوەیەیە:
🛡️ هێڵی بەرگری و گۆڵپارێز
 * گۆڵپارێز: ئەلیسۆن بێکەر
 * بەرگریکارانی ناوەند: مارکینهۆس، ئێدێر میلیتاو، گابریل ماگالایس.
 * بەرگریکارانی باڵ: ئەلێکس ساندرۆ، دۆگلاس سانتۆس.
⚙️ هێڵی ناوەند
 * کاسیمێرۆ، ئەندری سانتۆس، برونۆ گیمارایش، لوکاس پاکێتا.
⚽ هێڵی هێرشبەر (زۆرترین یاریزانی تێدایە)
 * ڤینی جۆنیۆر، ڕۆدریگۆ گۆیس، ڕافینیا، گابریل مارتینێلی، ئێستیڤاو، لویز هێنریکی، جواو پێدرۆ و ماتیۆس کونیا.

تێبینی: بەم پێیە تەنها 8 کورسی بەتاڵ ماوەتەوە کە یاریزانانی دیکە کێبڕکێی لەسەر بکەن بۆ تەواوکردنی لیستی کۆتایی "سیلیساو" بۆ یارییەکانی جامی جیهانی.





PM:11:53:27/02/2026