ئەگەری کشانەوەی ئێران لە مۆندیال بەهێزتر بووە

ئەگەری کشانەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە بەشدارییکردن لە مۆندیالی 2026ی ئەمریکا بەهۆی هێرشی ئەم وڵاتە بۆ سەر خاکی ئێران، بەهێز بوو.

مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، کەمێک پێش ئێستا لە کەناڵی 3ی سیما سەبارەت بە ئامادەبوونی هەڵبژاردەی ئێران لە ئەمریکا و لە مۆندیالدا وتی: "دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر ئاڵا و خاک و ئاسمانی ئێران وایکردووە کە بە دڵنیایییەوە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەرزشی وڵات، بڕیاری پێویست سەبارەت بە کاردانەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێ بەرامبەر بە دەستدرێژیی ئەمریکا کە میوانداری مۆندیالی داهاتووە، وەردەگرین."

مەهدی تاج ئەگەری کشانەوەی هەڵبژاردەی ئێران لە بەشدارییکردن لە مۆندیالی 2026ی ئەمریکا خستە ڕوو و وتی" دەبێت ببینین لە ڕۆژانی داهاتوودا چی ڕوو دەدات.



لەلایەکی ترەوە ڕێکخراوی لیگی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند کە تا ئاگادارکردنەوەیەکی تر، تەواوی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یانەکانی وڵات لە هەموو ئاستەکاندا ڕاگیراون.


​بەپێی ڕاگەیەندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی لیگی تۆپی پێی ئێران، تەواوی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یانەکانی وڵات لە ئاستە جیاوازەکانی لیگی نایاب، لیگی 1، لیگی پلە 2، 3 و 4 و ئاستەکانی تەمەن، تا کاتێکی نادیار داخراون.

​ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیار وابوو ئەمڕۆ هەفتەی 23ی ڕکابەرییەکانی لیگی نایاب بە یاری نێوان تیمەکانی پێرسپۆلیس و زەوب ئاهن بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەم یارییە، سوورپۆشەکان بە وشکانی گەڕانەوە بۆ تاران.





PM:10:15:28/02/2026