هازارد پەردە لەسەر نهێنییەکانی ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لادەدات

 ئەستێرەی پێشووی بەلجیکی، ئێدین هازارد، لە لێدوانێکی نوێدا باس لە ئەزموونی سەرەتای چوونە ناو یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات و ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە دەوترا ژووری جلگۆڕینی یانە شاهانەکە "سەخت و ئاڵۆزە".


هۆشدارییەکان پێش گەیشتن:

هازارد ئاشکرای کرد کە پێش ئەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، زۆر کەس هۆشدارییان پێدابوو. ئەو وتی: "پێیان دەوتم کە مامەڵەکردن لەگەڵ یاریزانە ئیسپانییەکان کارێکی ئاسان نییە و کەشوهەوای ژووری جلگۆڕینی مەدرید تەواو جیاواز و گوشارە لە چێڵسی."

ڕاستییەکان لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ:

بە پێچەوانەی هەموو پێشبینییەکان، هازارد جەخت دەکاتەوە کە واقیعەکە زۆر جیاواز بووە:

 پێشوازی گەرم: هازارد ئاماژەی بەوە کرد کە لە لایەن زیدان، ستافی تەکنیکی و تەواوی یاریزانەکانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکراوە.

 * پشتگیری ئەستێرەکان: ئەو یاریزانە ناوی هەریەکە لە رامۆس، مۆدریچ و کرۆسی هێنا و وتی: "هەمووان نایاب بوون و لە یەکەم ڕۆژەوە هەستم بە ئارامییەکی زۆر کرد."

هازارد لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە کە هەموو شتێک لە مەدرید بە شێوەیەکی زۆر سادە و بێ کێشە بەڕێوە دەچوو، ئەمەش ئەو وێنە چەوتە دەسڕێتەوە کە لە دەرەوەی یانەکە دەربارەی پەیوەندی نێوان یاریزانەکان هەبووە.




AM:03:34:01/03/2026