مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌هه‌ژێنێت

مەدرید – ترس و دڵەڕاوکێ باڵی کێشاوە بەسەر یانەی ڕیاڵ مەدریددا، دوای ئەوەی دەنگۆکان دەربارەی توندبوونی پێکانەکەی کیلیان مباپێ زیاد دەکەن.

​بەگوێرەی دوایین سەرچاوە هەواڵییەکان لە ناو یانە شاهانەکە، ترسێکی زۆر هەیە لەوەی چارەسەرە ئاساییەکان سوودیان بۆ ئەستێرە فەڕەنسییەکە نەبووبێت. ئێستا بژاردەی نەشتەرگەریی ئەژنۆ وەک تاکە ڕێگە بۆ چاکبوونەوەی تەواوەتی مباپێ باس دەکرێت.


​ مه‌ترسییه‌کان چین؟
ئەگەر مباپێ ناچار بێت نەشتەرگەری ئەنجام بدات، ئەوا بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش گورزێکی کوشندەیە بۆ پلانەکانی ئەربیلوا لەم قۆناغە هەستیارەی وەرزدا.

​دۆخی ئێستا:
تاوەکو ئێستا یانەکە بە فەرمی کاتی نەشتەرگەرییەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام پزیشکانی یانەکە لە هەڵسەنگاندنی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەن.



PM:05:36:02/03/2026