ڕیال مەدرید 50 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەهۆی پێکانی رۆدیگۆ بەردەکەوێت

پێکانی ڕۆدریگۆ گۆس لە بەستەری ئەژنۆی ڕاستیدا، کە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان تا کۆتایی وەرز، شۆکێکی گەورەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دروست کردووە.


​ئەم پێکانە تەنها زیانی هونەری نییە، بەڵکو کاریگەرییەکی دارایی گەورەشی هەیە، چونکە پرۆسەی فرۆشتنی یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوودا کە چاوەڕوان دەکرا بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەکە دابین بکات، کەوتووەتە مەترسییەوە. 


ئێستا بەهۆی درێژخایەنی ماوەی چاکبوونەوە و پێویستی بە نەشتەرگەری، پلانەکانی یانەکە بۆ دەستکەوتنی ئەو بڕە پارەیە ئاڵۆز بووە.



PM:06:02:04/03/2026