هانسی فلیک، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە نیگەرانییەکی زۆری نیشانداوە بەرامبەر بەو شەپۆلە پێکانە بەردەوامانەی کە لەم وەرزەدا بەرۆکی یاریزانانی تیپەکەی گرتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی Mundo Deportivo، فلیک گومانی هەیە لەوەی کە کێشەیەک لە شێوازی گەرمکردن (Warming up) پێش یارییەکان یان لە شێوازی ئامادەکارییە جەستەییەکاندا هەبێت.
ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە داوای کردووە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەم پێکانانە پەیوەندییان بە شێوازی مەشق و ڕاهێنانەکانەوە هەیە یان هۆکارێکی دیکە لە پشت تێکچوونی باری جەستەیی یاریزانەکانەوەیە.