داوای مافی پەنابەری بۆ یاریزانانی ئێران دەکرێت

ئافرەتانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی  ئێران دوای ئەوەی لە کاتی یارییەکیان لە جامی ئاسیا کە لە ئوسترالیا بەڕێوە دەچێت بەرامبەر کۆریای باشوور سروودی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لێدرا ،بەڵام یاریزانەکان بێدەنگ بوون و هەندێکیشیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی سەریان داخستبوو.

ئەمە لە کاتێکدابوو هاندەران لەناو یاریگا دروشمی **"ژن، ژیان، ئازادی"**یان دەگوتەوە.
 
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و پارێزەران هۆشداری دەدەن کە ئەگەر ئەم یاریزانانە بگەڕێنەوە بۆ ئێران، ڕەنگە وەک "خیانەتکار" سەیر بکرێن و ڕووبەڕووی زیندانی، ئەشکەنجە یان مەترسی لەسەر ژیانیان ببنەوە.

 داوا لە حکومەتی ئوسترالیا کراوە کە ڤیزای پاراستنی کاتی یان مافی پەنابەری بداتە ئەم یاریزانانە، چونکە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان لەم کاتەدا زۆر مەترسیدارە.

 میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێران هێرشی توندیان کردووەتە سەر یاریزانەکان و بەوە تۆمەتباریان کردوون کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری "پڕوپاگەندەی وڵاتانی ڕۆژئاوا".

پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ئوسترالیا هەوڵدەدەن ڕێگری بکەن لەوەی ئەم وەرزشوانانە بنێردرێنەوە بۆ ئێران، چونکە پێیان وایە پارێزراو نابن.



PM:04:14:06/03/2026