ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دوایین زانیارییەکانی لەسەر بارودۆخی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکردەوە پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی، کە تێیدا یانە شاهانەکە بەدەست چەندین پێکانەوە دەناڵێنێت.
لیستی پێکانەکان
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم یارییەدا لە تواناکانی چەندین ئەستێرەی سەرەکی بێبەش دەبێت، کە بریتین لە:
* مباپێ
* بێلینگهام
* ئالابا
* سیبایۆس
* میلیتاو
* ڕۆدریگۆ
گەڕانەوەی پێشبینیکراو
چاوەڕوان دەکرێت سبەی هەریەکە لە ڕۆدێگێر و کایێراس پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکەوە بکەنەوە و ئامادەبن بۆ یارییەکە.
✅ یاریزانە ئامادەبووەکان
دوای ئەوەی لە یاری ڕابردوو بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ غایب بوون، سبەی ئەم یاریزانانە دەگەڕێنەوە نێو پێکهاتەکە:
* هاوسن
* ماستانتۆنۆ
* کاماڤینگا