خۆرخی ماس، یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی ئینتەر میامی، وردەکاری نوێی دەربارەی داهاتی ساڵانەی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ESPNFC، داهاتی مێسی گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی لە مێژووی خولی ئەمریکیدا.
مێسی ساڵانە لە نێوان 70 ملیۆن بۆ 80 ملیۆن دۆلار بەدەستدەهێنێت.
* مووچەی بنەڕەتی: بڕی 12 ملیۆن دۆلار وەک مووچەی جێگیر دیاریکراوە.
* قەرەبووی گەرەنتی کراو: کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی بە شێوەی مسۆگەر وەریدەگرێت دەگاتە 20,446,667 دۆلار.
سەرچاوەکانی تری داهات:
جگە لە مووچەکەی لەگەڵ یانەکەی، مێسی سوودمەندە لە چەند گرێبەستێکی بازرگانی گەورە کە بریتین لە:
* گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ کۆمپانیای Adidas.
* ڕێککەوتنی تایبەت بۆ وەرگرتنی پشک لە داهاتی پەخشی یارییەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی Apple TV.