چاڤی هێرناندیز بۆ یەکەمجار دوای ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا، پەردەی لەسەر نهێنییەکانی شکستهێنانی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی لە هاوینی 2023 لادا و چەند ڕاستییەکی چاوەڕواننەکراوی ئاشکرا کرد.
چاڤی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "لاڤانگاردیا" ڕایگەیاند:
* "لاپۆرتا درۆزنە"؛ بڕیار وابوو لە ساڵی 2023 و دوای بردنەوەی مۆندیال، گرێبەست لەگەڵ لیۆ واژۆ بکرێت.
* لەو کاتەدا پەیوەندیمان کرد و پێی وتم کە ئارەزووی گەڕانەوەی هەیە، منیش ئەوەم بە گونجاو دەبینی. تا مانگی 3 پێکەوە قسەمان لەگەڵ میسی کرد و پێم وت: "باشە، هەر کاتێک ڕەزامەندیت دا، بە سەرۆک دەڵێم چونکە لە ڕووی تەکنیکییەوە گەڕانەوەت زۆر گرنگە."
* سەرۆک دەستی کرد بە دانوستان لەسەر گرێبەستەکە لەگەڵ باوکی لیۆ، تەنانەت گڵۆپی سەوزی "لالیگا"شمان هەبوو، بەڵام لاپۆرتا خۆی بوو کە لە هەموو شتێک پاشەکشەی کرد.
* لاپۆرتا ڕاستەوخۆ پێی وتم: "ئەگەر لیۆ بگەڕێتەوە، شەڕێکی لەدژ بەرپا دەکرێت و ئەو بەرگەی ئەوە ناگرێت."
* دواتر لەناکاو لیۆ وەڵامی پەیوەندییەکانمی نەدایەوە، چونکە لە لایەنەکەی ترەوە پێیان وتبوو کە گرێبەستەکە جێبەجێ ناکرێت. کاتێک پەیوەندیم بە باوکیەوە کرد، پێم وت: "خۆرخی، نایەڵم ئەمە ڕوو بدات،" ئەویش وتی: "بڕۆ لەگەڵ سەرۆک قسە بکە."
* من جەختم کردەوە کە ماوەی 5 مانگە لەگەڵ لیۆ قسە دەکەین و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە. لە ڕووی داراییەوە بەرەو یاریگای "مۆنتجویک" دەچووین و دەمانویست "سەمای کۆتایی" هاوشێوەی سەمای جۆردان ئەنجام بدەین؛ هەموو شتێک ئامادە بوو.
* زۆر تامەزرۆی گەڕانەوەی لیۆ بووم، تا ئێستاش بڕوام وایە ئەو دەیتوانی لە گۆڵکردن و دروستکردنی گۆڵدا هاوکارییەکی گەورەی تیپەکە بکات.
* ئەو بەشداری مۆندیال دەکات! لیۆ دەیتوانی جارێکی تر لە "کامپ نۆ" سەرکەوتوو بێت، ئەوە ئارەزووی ئەو و منیش بوو، ئەویش ئەمە دەزانێت.
* ماوەیەک بوو نەمدەتوانی پەیوەندی پێوە بکەم و ئەمەش جێگەی داخی بوو، بەڵام هۆکارەکەی ئەو کەسانەن کە ئێستا لەوێن.