هانز فلیک، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر بەهێزیی یانەی نیوکاسڵ یونایتد پێش ڕووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەیان لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
فلیک ئاستی ڕکابەرەکەی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند: "نیوکاسڵ زۆر باش یاری دەکات، فشارێکی چڕی یاریزان بە یاریزان (1 دژی 1) دروست دەکەن و لە هێرشبردندا خێراییەکی زۆریان هەیە."
ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا جەختی لەسەر پێویستیی وریایی یاریزانەکانی کردەوە و وتی: "پێویستە زۆر بە باشی و بە شانازی و ئازایەتییەوە بەرگری بکەین. هەردوو یارییەکە گرنگن؛ ئێمە پێشتر لە یاریی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە جامەکەدا بینیمان کە دەبێت چەندە وریابین."