پاش کۆتایی هاتنی یاریی لوتکەی نێوان هەردوو یانە، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ستایشی ئاستی یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدی کرد و دانی بەوەدا نا کە پلانەکەی ئاربیلووا سوپرایزی کردووە.
گواردێۆلا سەبارەت بە تێپەڕاندنی سیتی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر ڕایگەیاند:"ڕیاڵ مەدرید بە 5 یاریزان لە هێڵی بەرگری و بەبێ هێرشبەری سەرەکی یارییان کرد، ئەوەش کەمێک سەرسامی کردین. ئێمە هەوڵماندا بە ڕوبێن دیاز و گوێهی فشار دروست بکەین، بەڵام هێرشە هەڵگەڕاوەکانی مەدرید زۆر کوشندە و خێرا بوون."
وتیشی"ڕاستە ئەنجامەکە 3-0 بوو، بەڵام یارییەکەی ئێمە هێندە خراپ نەبوو کە بەو شێوەیە بدۆڕێین. لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک تیمێک بە 3 گۆڵ دەیباتەوە، واتە کارێکی زۆر باشی کردووە تەنانەت ئەگەر ئاستێکی زۆر بەرزیشی نەبووبێت."
کوالێتی یاریزانانانی ڕیاڵ مەدرید"ئەوان شایستەی سەرکەوتن بوون. مەدرید یاریزانی وەک گۆلەر، ڤینیسیۆس، ڤالڤێردی و چوامینێی هەیە، تیمی تێرن لە کوالێتی و ئەمڕۆش زۆرترین کیلۆمەتریان بڕی و ماندوونەناسانە ڕایانکرد."