گواردیۆلا دوای شکستی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید: بێئومێدیم لە ئارامی پێ باشترە

پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، دوای شکستە قورسەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، تیشکی خستە سەر دۆخی ناو یانەکەی و ئاستی یاریزانەکانی، بە تایبەت ئێرلینگ هالاند و ساڤینهۆی بەڕازیلی.


"بێئومێدی نیشانەی زیندوویی تیپەکەیە"
گواردیۆلا دەربارەی کەشی ناو ژووری جلگۆڕینی یاریزانەکانی گوتی: "بێگومان هەموان بێئومێدین، منیش بێئومێدیم پێ باشترە لەوەی خەڵک پێبکەنێت یان زۆر ئارام بێت. ئەنجامەکە بۆ یاری گەڕانەوە قورسە، بەڵام دەبێت قبوڵی بکەیت کە ئەگەری دۆڕانی 3-0 هەیە. سەرەڕای شکستەکە، هەندێک شتم لەناو یاریگادا بینی کە بە دڵم بوو."

"هالاند و تیپەکە پێویستیان بە گۆڵە"

سەبارەت بە بێدەنگیی ئێرلینگ هالاند لە گۆڵکردن، پێپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی تیپەکەیە هالاند بدۆزنەوە و گوتی: "بێگومان هالاند پێویستی بە گۆڵە، چونکە هەم تیپەکە پێویستی پێیەتی و هەم خۆشی. ئەرکی ئێمەیە زیاتر لە ناو یاریگادا بیدۆزینەوە و تۆپی بۆ فەراهەم بکەین."


ساڤینهۆ و وانەی بێرنابیۆ

ڕاهێنەرەکەی سیتی بەرگری لە ساڤینهۆ کرد و تەمەنی بچووکی بە هۆکاری کەمئەزموونییەکەی زانی: "ساڤینهۆ تەمەنی تەنها 21 ساڵە، ئەمە یەکەم یان دووەم جاری بوو لە بێرنابیۆ یاری بکات. لە یارییەکەی مەدرید بەرگرییەکی زۆر چڕ هەبوو، ئەمە بۆ ئەو قورس بوو. دەبێت فێری ئەوە ببێت کاتێک سێ یاریزان دەبنە کێشە بۆی، تۆپەکە بگوازێتەوە بۆ لایەکەی تری یاریگا."

گواردیۆلا بەراوردی ساڤینهۆی کرد بە یاریزانانی وەک بێرناردۆ سیلڤا و ڕیاز مەحرەز و دووپاتی کردەوە کە گەشەکردنی ساڤینهۆ کاتی پێویستە و ئەمە پڕۆسەیەکی بەردەوامە.




AM:02:18:14/03/2026