فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA) کۆمەڵێک گۆڕانکاری بنەڕەتی و گرنگی لە یاساکانی یارییەکەدا ڕاگەیاند.
ئەم بڕیارانە بە مەبەستی خێراکردنی ڕیتمی یاری و نەهێشتنی دیاردەی کات بەفیڕۆدان، لە مۆندیالی 2026ـەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
گرنگترین گۆڕانکارییەکان بریتین لە:
یاسای گۆڕانکاری (10 چرکە): هەر یاریزانێک بگۆڕدرێت، دەبێت تەنیا لە ماوەی 10 چرکەدا یاریگا جێبهێڵێت. ئەگەر پابەند نەبێت، یاریزانە جێگرەوەکە بۆ سزادانی تیپەکەی، دەبێت 1 خولەک چاوەڕێ بکات ئینجا بچێتە ناو یاریگا.
خێراکردنی لێدانی لاکان: تەنیا 5 چرکە دەدرێتە یاریزان بۆ ئەنجامدانی لێدانی لاکان بە دەست (Throw-ins)، ئەگەر کاتەکەی لێ بڕوات، تۆپەکە دەدرێتە تیپی بەرانبەر.
چارەسەری پزیشکی: ئەو یاریزانەی لە ناو یاریگا چارەسەری بۆ دەکرێت، پێویستە بچێتە دەرەوە و تەنیا دوای تێپەڕبوونی 1 خولەک بۆی هەیە بگەڕێتەوە ناو یاریگا، ئەمەش بۆ ڕێگریکردنە لە خۆهەڵخستنی بێهوودە.
فراوانکردنی دەسەڵاتی VAR: تەکنەلۆژیای ڤار دەسەڵاتی پێدرا دەستوەردان بکات لە پێدانی "کارتی زەردی دووەم" و هەڵەکانی "لێدانی کۆرنەر"، ئەگەر ناوبژیوان تووشی هەڵەیەکی ڕوون بووبێت.