فینالیسیما بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس (گاستۆن ئێدۆل)، بەڕێوەچوونی یاری "فینالیسیما" کە بڕیارە لە نێوان پاڵەوانی یۆرۆ و پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا ئەنجام بدرێت، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.


​یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) و یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (CONMEBOL) تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.


ئێستا تەنیا 13 ڕۆژ ماوە بۆ ئەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو، بەڵام هێشتا ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ئەنجامدانی یارییەکە دیار نییە.

​ئەگەری هەڵوەشاندنەوە: بەهۆی ئەم بنبەستە لە گفتوگۆکان، پێشبینی دەکرێت یارییەکە بە تەواوی هەڵبووەشێتەوە.
​جێی ئاماژەیە، یاری فینالیسیما وەک نەریتێکی نوێی نێوان هەردوو کیشوەرەکە دادەنرێت بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی سەرجەم پاڵەوانەکان.



PM:09:56:14/03/2026