بەپێی دوایین هەواڵە وەرزشییەکان، هیواکانی هاندەرانی تۆپی پێ بۆ بینینی ڕووبەڕووبوونەوەی مێژوویی نێوان لیۆنێل مێسی و لامین یامال کۆتایی هات، دوای ئەوەی بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی جامی فینالیسیما (Finalissima) درا.
وردەکاریی بڕیارەکە:
پاڵەوانێتییەکە کە بڕیار بوو لە نێوان پاڵەوانی یۆرۆ (ئیسپانیا) و پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا (ئەرجەنتین) ئەنجام بدرێت، بەهۆی ناسەقامگیری وڵاتی قەتەر بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بە شێوەیەکی کۆتایی هەڵوەشایەوە.