پێشبینی دەکرێت مباپێ بۆ ڕیزەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بانگهێشت بکرێت
بەپێی هەواڵێکی RMC، پێشبینی دەکرێت لە ڕێکەوتی 19 مارس ناوی کیلیان مباپێ لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسادا بێت.
بڕیارە مباپێ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری لە 2 یاری دۆستانەدا بکات بەرامبەر هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و کۆڵۆمبیا، کە یارییەکان لە وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێن.