ئاستی نێیمار داسێلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی، لە یاریی نێوان سانتۆس و کۆرینتیانز شەپۆلێکی توندی ڕەخنەی لە نێو میدیاکانی وڵاتەکەیدا دروستکردووە.
زۆربەی ڕۆژنامەنووسە وەرزشییەکانی بەڕازیل کۆکن لەسەر ئەوەی کە نێیمار لە ڕووی جەستەییەوە لە بارودۆخێکی خراپدایە و ئامادە نییە بۆ ئەرکە گەورەکان.
ڕەخنەگرانی وەرزشی ئاماژە بەوە دەکەن کە نێیمار بەم ئاستە لاوازەی ئێستایەوە، زۆر زەحمەتە بتوانێت بانگهێشتی ڕیزەکانی "سامبا" بکرێتەوە، بەتایبەتی کاتێک باس لە ڕکابەریکردنی هەڵبژاردە بەهێزەکانی ئەورووپا دەکرێت کە خاوەن توانایەکی جەستەیی بەرزن
لە بەرامبەر ئەم ڕەخنانەدا، نێیمار هیوای خۆی بۆ گەڕانەوە نەشاردەوە و ڕایگەیاند: "ئارەزووی من ئەوەیە بگەڕێمەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی و لە مۆندیالی ٢٠٢٦ یاری بکەم، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە بڕیاری ستافی تەکنیکییە."
ئەم لێدوانانەی نێیمار لە کاتێکدایە کە گومانێکی زۆر لەسەر توانای بەردەوامبوونی لە ئاستی باڵادا هەیە، و میدیاکانی بەڕازیلیش فشارێکی زۆر دەخەنە سەر ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە بۆ ئەوەی تەنها یاریزانە ئامادەکان بانگهێشت بکات.