کۆبوونەوەی دیکۆ و بریکارەکەی فلیک بێ ئەنجام بوو

​بەگوێرەی ڕۆژنامەی SPORT، دیکۆ (بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە) ڕۆژی شەممە لەگەڵ بریکاری کارەکانی هانس فلیک کۆبووەتەوە.
 بەرپرسانی یانەکە ئارەزووی خۆیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی فلیک دەربڕیوە، کە لە ئێستادا تا ساڵی 2027 بەردەوامە.
ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئامادەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە، بەڵام پێی باشە چاوەڕێ بکات تا کۆتایی وەرز پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات.



AM:12:40:17/03/2026