فەڕەنسا پێش مۆندیالی 2026 لە دۆخێکی سەختدایە

بەهۆی نزیکبوونەوەی مۆندیال و کێبڕکێی توند لەسەر پێگەکانی ناو پێکهاتەی سەرەکی، چەند ئەستێرەیەک مەترسی دوورخرانەوەیان لەسەرە. دیارترینیان:
 * لوکاس شێڤالێیە (گۆڵپارێز)
 * لوکاس دین (بەرگریکار)
 * ماتیۆ گۆندۆزی (یاریزانی ناوەند)
ئەم یاریزانانە بەهۆی کەمی بەشداریکردنیان لە یانەکانیان یان بوونی ڕکابەری بەهێز، پێگەیان لە لیستی کۆتایی دیشامپ جێگیر نییە.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، دیشامپ لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بۆ دوو یاری دۆستانەی گەورە ڕابگەیەنێت:
 * فەڕەنسا 🆚 بەڕازیل (لە بۆستن)
 * فەڕەنسا 🆚 کۆڵۆمبیا (لە واشنتۆن)
ئەم دوو یارییە دواین دەرفەتی ڕاستەقینەن بۆ ئەو یاریزانانەی کە دەیانەوێت شوێنی خۆیان لە گەشتی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بۆ مۆندیال مسۆگەر بکەن.




PM:08:08:17/03/2026