جیانلۆینجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی یانەی پاریس سان جێرمان، ستایشی ئاستی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی ڕیاڵ مەدریدی کرد و دوای ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوانیان پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەران کرد.
دۆنارۆما لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:
"ڤینیسیۆس جۆنیۆر پاڵەوانێکی ڕاستەقینەیە، پێویستە هەموو کەسێک خۆشی بوێت. ئەو لە هەردوو یارییەکەدا ئاستێکی یەکجار بەرز و ناوازەی پێشکەش کرد."
ئەم لێدوانەی گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە لە کاتێکدایە کە ڤینیسیۆس لە یارییە یەکلاکەرەوەکاندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بووەتە مایەی سەرسامی ڕکابەرەکانیشی.