ئەستێرەی لاوی تورکی و یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەردا گولەر، دوای یارییەکە خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی تیپەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند:
گولەر وتی"کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کردبوو، چ کاتێک تۆپمان پێ بوو یان لە ڕووی بەرگرییەوە. ڕێگریمان لە ڕکابەرەکەمان کرد هەلی زۆر دروست بکات."
گولەر لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:
"پێم وایە ئەوەمان جێبەجێ کرد کە ڕاهێنەر چاوەڕێی لێ دەکردین، چ لە فشارخستنە سەر ڕکابەر یان لە دروستکردنی هێرشەکاندا. هەر لەبەر ئەوەشە کە ئێمە زۆر دڵخۆشین."
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ڕاهێنەر ئالڤارۆ ئاربێلوا بە دیاریکراوی چی لێ دەوێت لە ناو یاریگادا، ئەردا گولەر ڕایگەیاند:
"ئەمڕۆ دەمتوانی زیاتر لە نێوان هێڵەکاندا یاری بکەم، بەڵام هەندێکجار 'فران گارسیا'م پاڵ دەنا بۆ باڵەکان و خۆم دەگەڕامەوە دواوە. ڕاهێنەر دەیویست لەو شوێنەدا تۆپ وەربگرم و هاوکاری ڕێکخستنی یارییەکە بکەم."
ئەستێرە تورکەکە لە کۆتاییدا وتی:
"سوپاس بۆ خودا، پێم وایە بە باشی ئەو ئەرکەم جێبەجێ کرد."