ڕاهێنەری ئیسپانیا هۆکاری بانگهێشتکردنی خوان گارسیا ئاشکرا دەکات

خوان گارسیا، گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا، بۆ یەکەمجار بانگهێشتی ڕیزەکانی هەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا کرا بۆ بەشداریکردن لە یارییە دۆستانەکانی داهاتوو بەرامبەر سربیا و میسر وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیهانی.


دی لافوێنتی، ڕاهێنەری ئیسپانیا وتی: "ئەمە کاتێکی گونجاو بوو بۆ بوونی ئەم گۆڵپارێزە نایابانە لە تیمەکەدا، تاوەکو ئەمڕۆ، ئەمانە ئەو 4 گۆڵپارێزەن کە دەکرێت بۆ جامی جیهانی بانگهێشت بکرێن. زۆر گرنگ بوو کە هەموویان پێکەوە بن."

هەروەها وتی: "خوان گارسیا گۆڵپارێزێکی نایابە - ئێمە ئێستا نەمانناسیوە. ماوەیەکی درێژە دەیناسین، ئەو لە هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵان لەگەڵ من یاریزانێکی نێودەوڵەتی بووە،لە ئێستادا ئەو یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان."




PM:07:33:20/03/2026