لە کانوونی یەکەمی ڕابردوودا پرسیارێکی ڕاستەوخۆ لە چابی ئەلۆنسۆ کرا: بۆچی کیلیان مباپێ 93 خولەک یاری کرد؟ وەڵامی ئەلۆنسۆ کورت و ڕاستەوخۆ بوو: "چونکە ئەو گۆڵ تۆمار دەکات".
ئەلۆنسۆ هەڵەیەکی ستراتیژی ئەنجامدا کاتێک پشتی بە تەنها یەک بیرۆکە بەست، ئەویش پێدانی متمانەی تەواو بوو بە کیلیان مباپێ بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم و کۆتا چارەسەر لەبەردەم گۆڵدا.
بەڵام وێنەکە دوای ڕۆیشتنی ئەو گۆڕا، بە ئامادەبوونی ئەلڤارۆ ئەربێلوا، ئامارەکان بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی ئەم گۆڕانکارییەن، ڤینیسیۆس جۆنیۆر 11 گۆڵی لە 16 یاریدا تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ڤاڵڤێردی 7 گۆڵی لە ماوەی 17 یاریدا هەبووە، ئەمەش سەرەڕای غیابی سێ لایەنی هێرشبەر: کیلیان مباپێ، جود بێلینگهام و ڕۆدریگۆ.
ئەم هەمەجۆرییە لە گۆڵ تۆمارکردندا پرسیارێکی زۆر گرنگ دەوروژێنێت: ئایا پشت بەستنی ئەلۆنسۆ بە تەنها یەک ئەستێرە هۆکاری شکستی بیرۆکەکەی بوو لەناو ڕیال مەدرید؟ ئایا قۆناغی ئێستا ئەوەی سەلماند کە چارەسەرەکە لە "ڕزگارکەری تاکەکەسی"دا نییە، بەڵکو لە سیستەمێکی بەکۆمەڵدایە کە توانای دروستکردنی گۆڵی هەبێت؟