کاپتنی برازیل پشتگیری بانگکردنی نەیمار دەکات

بەرگریكار مارکینیۆس، یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان و کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل، پشتگیری خۆی بۆ بەشداریکردنی نەیمار لە لیستی هەڵبژاردەکەدا بۆ مۆندیالی 2026 دەربڕی، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ڕاهێنەر کارلۆ ئەنچیلۆتییەوە بۆ یارییەکانی ئەم قۆناغە بانگهێشت نەکراوە.

مارکینیۆس لە لێدوانێکی میدیاییدا وتی: "نەیمار ئارەزوویەکی زۆری هەیە لەگەڵ هەڵبژاردەکەدا بێت لە مۆندیال، هەموو یاریزانەکان و هاندەرانیش دەیانەوێت ئەو بەشدار بێت، چونکە ئەو خاوەنی توانایەکی بێوێنەیە بۆ یارمەتیدانی تیمەکە و دۆزینەوەی چارەسەری نوێ."


ئەم لێدوانانەی کاپتنی سێلیساو ئاماژەیە بۆ بوونی فشارێکی میدیایی و جەماوەری، کە لەلایەن یاریزانە گەورەکانی تیمی نیشتمانییەوە پشتگیری دەکرێت، بۆ قایلکردنی ئەنچیلۆتی بە گرنگیی هەبوونی نەیمار لە لیستەکەدا.





PM:07:53:24/03/2026