لێڤاندۆڤسکی: مانەوە لە بەرشەلۆنە یان گەشتکردن بەرەو سعودیە؟

بەهۆی ئەو پێشنیارە داراییە زەبەلاحانەی پێشکەشی کراون، ئەگەری ڕۆیشتنی ڕۆبەرت لێڤاندۆڤسکی لە یانەی بەرشەلۆنە زۆر بەهێزە.


کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە دەڵێن، بۆ ئەوەی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، پێویستە مووچەکەی بۆ 1 لەسەر 3 کەم بکاتەوە، ئەمەش لە ئێستادا کارێکی قورسە.

 لێڤاندۆڤسکی جارێک لە پێکهاتەی سەرەکییە و جارێک لەسەر کورسی یەدەگە، لە کاتێکدا ئەو دەیەوێت بە ڕوونی یاریزانی ژمارە 1 بێت، ئەم هەلەش لە خولی سعودیە بۆی فەراهەمە.


تا ئێستا بڕیارێکی کۆتایی و ڕوون نییە و چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدایە. ئەو خۆی ئارەزووی مانەوە دەکات، بەڵام گرێبەستە سعوودییەکان زۆر سەرنجڕاکێشن.

 
✍️ ڕۆژنامەنووس: گویلم بالاگێ




PM:09:33:24/03/2026