مەرجی نوێ بۆ هاندەرانی 5 وڵات لەمۆندیالی2026دادەنرێت

​هاندەرانی 5 وڵاتی بەشداربوو لە مۆندیال دەبێت بڕی تا 15,000 دۆلار وەک بارمتە (گەڕانەوەی دارایی) دابنێن بۆ وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری و چوونە ناو خاکی ئەمریکا.
​ئەو وڵاتانە بریتین لە:
​ (جەزائیر)،​کەیپ ڤێردی،​سەنیگال،​تونس
​کۆتدیڤوار.


هۆکارە سەرەکییەکە بۆ ئەم جۆرە بڕیارانە پەیوەندی بە مەترسیی مانەوەی نایاسایی و تێپەڕاندنی ماوەی ڤیزاوە هەیە.

 حکومەتی ئەمریکا ئەم بڕە پارەیە وەک گرەنتییەک بەکاردێنێت بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە کە گەشتیارەکە دوای تەواوبوونی یارییەکان یان ماوەی ڤیزاکەی، دەگەڕێتەوە وڵاتی خۆی.

​ئەم ٥ وڵاتە (جەزائیر، کەیپ ڤێردی، سەنیگال، تونس و کۆتدیڤوار) لە ڕابردوودا ڕێژەی تێپەڕاندنی ماوەی ڤیزایان (Overstay Rate) لە ئەمریکا بەرز بووە، بۆیە ئەم مەرجە قورستر کراوە.

ئەم بڕە پارەیە (15,000 دۆلار) تەنها لای حکومەت دەمێنێتەوە و دوای ئەوەی گەشتیارەکە بە شێوەیەکی یاسایی دەگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، پارەکەی بۆ دەگەڕێتەوە.

​لە کاتی بۆنە گەورە وەرزشییەکاندا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک داوای ڤیزا دەکەن، ئەمەش وەک فشارێک بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەوانەیە تەنها بۆ مەبەستی کارکردن یان مانەوە بچنە ناو ئەمریکا.


​سەرچاوە: ئادەم کرافتۆن



PM:03:36:25/03/2026