ماتێو مۆرێتۆ، ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو لە (ڕادیۆ مارکا) ئاشکرای کرد کە یانەی ڕیاڵ مەدرید هێشتا بە وردی چاودێری دۆخی ڕۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی مانچستەر سیتی دەکات.
ڕیاڵ مەدرید بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت کە خاوەنی تایبەتمەندییەکانی (سەرکردایەتی، عەقڵیەتی سەرکەوتن و ئەزموون) بێت، ئەمەش کراوەتە کارە لەپێشینەکانی یانەکە.
یانە ئینگلیزییەکە ئاگاداری ئارەزووەکەی ڕیاڵ مەدریدە و ئامادەیە گوێ لە پێشنیارەکان بگرێت، بەو مەرجەی خودی یاریزانەکە بیەوێت ڕیزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.