ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید.. مەرجی چابی ئەلۆنسۆیە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ليفەرپوول

 چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی، دیارترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی لیفەرپوول لە هاوینی داهاتوودا. ئەمەش دوای پاشەکشەی ئەنجامەکانی تیمەکە و فشاری هاندەران بۆ گۆڕانکاری لە ستافی تەکنیکیدا.


بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، کارگێڕی ليفەرپوول پەیوەندییەکی پێشکەوتوویان لەگەڵ ئەلۆنسۆ دەستپێکردووە، کە یەکێکە لە ئەفسانەکانی یانەکە و ئەندامێکی سەرەکی "موعجیزەی ئەستەمبوڵ" بووە لە ساڵی 2005.


ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەلۆنسۆ ئامادەیە ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ، بەڵام بە چەند مەرجێکی پێشوەختە، لەوانە:
  کۆنترۆڵی تەواو: دەسەڵاتی تەواوی هەبێت بەسەر پلانی تیمەکەدا.

  بەهێزکردنی هێڵی ناوەند: گواستنەوەی چەند یاریزانێکی دیاریکراو بۆ تیپەکە.

  ئەردا گولەر: مەرجی سەرەکی ئەلۆنسۆ گواستنەوەی ئەستێرە تورکەکەی ڕیال مەدرید، ئەردا گولەرە، کە وەرزی ڕابردوو لەژێر سەرپەرشتی ئەودا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردبوو.




PM:04:13:28/03/2026