یەکێکیان بە خواستن و ئەوی تریان دەفرۆشتن...! بڕیاری بەرایی لە کارگێڕی ڕیال مەدریدەوە

یانەی ڕیال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ کاراکردنی یەکەم گرێبەستەکانی بۆ وەرزی داهاتووی 2026-27، ئەویش لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی نیکۆ پاز بەرامبەر بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش دوای چاوەڕوانییەکی زۆری یانەکە.

 هاوشانی ئەو، چاوەڕوان دەکرێت ئیندریک و تیاگۆ پیتارچ پەیوەندی بە یانەکەوە بکەن و کاماڤینگاو ماستانتونۆ یانەکە جێبهێڵن.


​دەربارەی داهاتووی  کاماڤینگا و ئەگەری ناردنی ماستانتۆنۆ بە شێوەی خواستن، بەڵام کارگێڕی یانەکە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەبارەیانەوە نەداوە ،بەڵام،گفتوگۆی دەستپێکردووە.

 لە ئێستادا تەواوی سەرنجەکانی یانەکە لەسەر گەڕاندنەوەی نیکۆ پاز و جێگیرکردنی گرێبەستەکانی وەرزی نوێیە.



PM:04:50:28/03/2026