بڕیاری کۆتایی درا: نۆیەر گەڕایەوە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە!

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی BILDـی ئەڵمانی، هەواڵە خۆشەکە بۆ هاندەرانی بایرن میونشن گەیشت و مانوێل نۆیە بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە.

​کاپتنی یانە باڤارییەکە گەڕاوەتە سەر ئاستی جارانی و بڕیارە ڕۆژی شەممە لە یاری بەرامبەر فرایبۆرگ بە شێوەی سەرەکی یاری بکات.

 ئەم گەڕانەوەیە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە نۆیە ئێستا بە تەواوی ئامادەیە بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی قۆناغی نیوەی کۆتایی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.


​یانەکە دەیەوێت لە یارییەکانی خولدا هەندێک پشوو بە نۆیەر بدات بۆ ئەوەی بەوپەڕی هێز و توانایەوە لە نێو گۆڵدا بێت بەرامبەر یانە شاهانەییەکە.

​ئەم گەڕانەوەیەی نۆیەر متمانەیەکی زۆری بە هێڵی بەرگری بایرن بەخشیوە پێش یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی وەرز.



PM:04:59:29/03/2026