لێدوانەکانی راهێنەری بۆلیڤیا لەسەر یاریەکەی عێراق

 ئۆسکار ڤیلیگاس (ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بۆلیڤیا) بۆلیڤیا پێش یاری بەرەبەیانی چوارشەممە لە کاتژمێر6:00قسەی بۆ میدیاکان کردوو باسی لە یاریەکەی بەرامبەر عێراق کرد کە براوەیان دەگاتە مۆندیال.

ئەمە لێدوانەکانی راهێنەری بۆلیڤیایە.....


"بۆلیڤیا وڵاتێکە شایستەی ئەوەیە بگاتە مۆندیال، چونکە تووشی زۆر بێئومێدی و کێشە بووە. ناتوانین بڕوا بەوە بکەین کە بەدەست هاتووە، پێویستمان بە وڵاتێکە بڕوای هەبێت."


 ئۆسکار ڤیلیگاس لە کاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارێ و وتی:
"هیوادارم دایکم لە بەهەشتەوە بمبینێت و بزانێت ئێستا پێش ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی عێراق چی بۆ بۆلیڤیا ئەنجام دەدەم ."



 ئۆسکار ڤیلیگاس:
"عێراق لە ڕیزبەندییەکەدا لە پێش ئێمەیە، خولی ڕکابەری و یاریزانی پیشەگەری لە خولە بەهێزەکاندا هەیە، سەرەڕای ئەوەش ئێمە کار لەسەر پەرەپێدانی خۆمان دەکەین و ڕیزبەندیمان لەم دواییانەدا باشتر بووە، بە تیپێکی گەنج و بەپەرۆشەوە بەردەوامین لە پێشکەوتن."

"هەڵبژاردەی عێراقمان بە باشی شیکردوەتەوە و هەوڵدەدەین تا دەتوانین مەترسییەکانیان کەم بکەینەوە. لە یارییەکاندا هەمیشە هەلی گۆڵکردن دروست دەبێت، دەبێت ئامادە بین و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرینە بەر بۆ ئەوەی تووشی شۆک نەبین. ئێمە خاڵە بەهێزەکانیان دەزانین، یاریزانی زۆر بەهێزیان لە ڕووی جەستەییەوە لە هێڵی هێرشبەریدا هەیە و دەبێت کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەین."

 ئۆسکار ڤیلیگاس:
"دەمەوێت یاریزانەکان وا لە بیرۆکەی ئەنجامدانی یاری کۆتایی بکەن کە هەمیشە کارێکی ئاسایی بێت، ببێتە شتێکی ئاشنا بۆیان، و بزانن کە بوون لەم شوێنەدا شانازییە و دەبێت چێژی لێ وەربگرن."




PM:12:50:31/03/2026